بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبوسی، جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلانە گەشەپێدانەکانی حکومەتە خۆجێییەکان (پارێزگاکان) کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغداد و عەممار حەمدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی پایتەخت و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ کران، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخان."
سەرۆکی پەرلەمان لە میانی دیدارەکەدا، پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی خۆجێیی و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم کارەکانیان دەربڕی، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە داخوازییەکانی دانیشتووانی پایتەخت دابین دەکەن.
لە راگهیندراوێگی دیکەدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد کە "هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی پارێزگای نەینەوا، ڕۆڵی حکومەتی خۆجێیی لە چەسپاندنی سەقامگیری، تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە، و چەندین دۆسیەی خزمەتگوزاری و گرنگترین پێداویستی و ئەو تەحەدییانەی ڕووبەڕووی کارەکانی حکومەتی خۆجێیی دەبنەوە، باسیان لێوە کرا."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "سەرۆکی پەرلەمان لە دیدارەکەدا پشتگیری خۆی بۆ حکومەتە خۆجێییەکان دوپاتکردەوە و جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلانە گەشەپێدانەکانیان کردەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی تاتۆکانی هاوڵاتیان."



