بەغداد - INA

دەستەی گشتیی گومرگ، ئەمڕۆ سێشەممە، میکانیزمی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ڕاگەیاند کە بڕیاری ژمارە (١٠٢) دەیانگرێتەوە.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "میکانیزمێکی کارکردن بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پەیڕەو دەکرێت کە لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٢) بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەگونجێن؛ ئەمەش بە ئامانجی ڕێکخستنی ڕێکارەکانی تۆمارکردن و دەستەبەرکردنی وردی لە زانیارییەکاندا بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان."

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە میکانیزمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

یەکەم: میکانیزمی دابینکردنی زانیاریی ئۆتۆمبێلەکان بۆ دەستە

زانیاریی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بڕیاری (١٠٢) دەیانگرێتەوە، لە شێوەی پەپکەی فشرەدا (CD) لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گشتییەوە بۆ دەستەی گشتیی گومرگ / بەشی کۆمپیوتەر دەنێردرێت. ستافی بەشەکەش هەڵدەستن بە جیاکردنەوە و فلتەرکردنی زانیارییەکان بەپێی ئەم ناوچە گومرگییانەی خوارەوە:

• ناوچەی باشوور

• ناوچەی باکوور

• ناوچەی ڕۆژئاوا

• ناوچەی ناوەڕاست

• یاریدەدەرێتی کەرکوک

• بنکەی گومرگی نەجەفی پیرۆز

دوای ئەم قۆناغە، زانیارییەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵی فەرمییەوە بۆ ئەو ناوچانە ڕەوانە دەکرێن.

دووەم: ڕێکارەکانی خاوەن ئۆتۆمبێل لە ناوچە گومرگییەکان

خاوەن ئۆتۆمبێل داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە ناوچە گومرگییەکەی دەکات، لەوێدا زانیاریی ناو داواکارییەکە لەگەڵ ئەو پەپکانەی (CD) کە لە بەشی کۆمپیوتەرەوە هاتوون بەراورد دەکرێن، و لەسەر ئەو بنەمایەش ئەم ڕێکارانە دەگیرێنە بەر:

١. ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تۆمار نەکراون:

• هیچ تۆمارێکی پێشوویان لە گومرگدا نییە.

• ڕێکارەکانی تۆمارکردنیان بۆ یەکەمجار بۆ ئەنجام دەدرێت.

• زانیارییەکانیان لەو پلاتفۆرمەدا تۆمار دەکرێت کە بۆ بەشی "مانیفێست" تەرخانکراوە.

• ڕەسمی گومرگییان لێ وەردەگیرێت و گشت ڕێکارەکان بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان جێبەجێ دەکرێن.

٢. ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە مۆدێلێکی بەرزتر لە مۆدێلی ڕاستەقینەی خۆیان تۆمارکراون:

• لەناو ئەو بەرنامە تایبەتەدا تۆمار دەکرێن کە بۆ هەموارکردنی زانیارییەکان تەرخانکراوە.

• ڕەسمی گومرگییان لێ وەردەگیرێت بەپێی بڕیاری ژمارە (١٠٢) بۆ ساڵی ٢٠٢٦.