نێودەوڵەتی – INA
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، تیمی ئەو کەشتییە ئێرانییەی کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە دەریای عەرەب دەستبەسەر کرابوو، بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی وڵاتەکەیەوە گواستوویەتیەوە: "تیمی کەشتییە ئێرانییە دەستبەسەرکراوەکە بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران."


