بەغدا - INA

چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیاریدا یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دوابخات.

عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کەشوهەوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەرێنی بوو، تێیدا هەموو پێشنیار و ڕاکان سەبارەت بە کاندیدی سەرۆکایەتی وەزیران خرانەڕوو و وتوێژیان لەسەر کرا، بەڵام بابەتەکە پێویستی بە کات هەیە."

ئاماژەی بەوەش کرد: "چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و گفتوگۆکان تەواو بکات، بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بگەینە ئەنجامی کۆتایی."