بەغدا – INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ دووشەممە، مەرسومی دامەزراندنی وەک پارێزگاری کەرکووک ڕادەستی محەمەد سەمعان کەنعان کرد.
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا هاتووە: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە محەمەد سەمعان کەنعان کرد و مەرسومی کۆماریی تایبەت بە دامەزراندنی وەک پارێزگاری کەرکووک ڕادەست کرد، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکانیدا."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و کۆمەڵایەتی، بە شێوەیەک کە لەگەڵ تطلعاتی هاووڵاتییاندا بگونجێت و گەشەپێدانی بەردەوام لە پارێزگاکەدا بەدی بهێنێت،" هەروەها جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی هەماهەنگی نێوان لایەنە خۆجێیی و حکومییەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و باشترکردنی باری گوزەرانی خەڵک."
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە دا کە "دامەزراندنی پارێزگاری کەرکووک بەگوێرەی ڕێکارە دەستوورییەکان و بە جۆرێک بووە کە لەگەڵ لێکتێگەیشتنەکاندا بگونجێت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی پارێزگاکە و هاوسەنگی پێکهاتەکانی،" دووپاتیشی کردەوە کە "پێویستە ئیدارەی کەرکووک وەک نموونەیەک بۆ پێکەوەژیان و هاوبەشی بمێنێتەوە و خزمەتی هەموو ڕۆڵەکانی بکات بەبێ جیاوازی."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پارێزگاری کەرکووک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بەرامبەر بەم متمانەیە،" و جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشی خۆی بۆ کارکردن بە دڵسۆزی و بەرپرسیاریەتی لەپێناو خزمەتکردنی پارێزگای کەرکووک و خەڵکەکەی بەبێ جیاکاری، و خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان."
