نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی تەندروستی لوبنان، ئەمڕۆ دووشەممە، برینداربوونی ٦ هاووڵاتی ڕاگەیاند بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی (ئیسرائیل) بۆ سەر شارۆچکەی قەقعەقیە.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەنتەری ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکانی تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی گشتی لە لوبنان هاتووە: "هێرشی ئاسمانیی دوژمنی (ئیسرائیلی) بۆ سەر شارۆچکەی قەقعەقیە ئەلجەسر لە سنووری قەزای نەبتیە، بووەتە هۆی برینداربوونی ٦ هاووڵاتی."

