بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی وول ستریت جۆرناڵ، ڕایگەیاند کە ئێران بە نێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندووە کە سبەینێ سێشەممە وەفدێک دەنێرێت بۆ ئیسلام ئاباد.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتییەوە: "ئێران بە نێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندووە کە سبەینێ سێشەممە وەفدێک بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان دەنێرێت بۆ ئیسلام ئاباد".