بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگاداری پاکستانی، پێشبینی کرد نیوەڕۆی سبەینێ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران دەست پێ بکات.

میدیاکان لە زاری سەرچاوەکەوە بڵاویان کردەوە "پێشبینی دەکرێت بەیانی ڕۆژی سێشەممە وەفدی ئێرانی بگات، لە کاتێکی نزیک لە گەیشتنی وەفدی ئەمریکی".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر لەمڕۆدا دووشەممە ڕایگەیاند کە ئاگربەست ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو بە کاتی واشنتن کۆتایی دێت.

لەلایەکی دیکەوە، محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی، جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکان کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی.