بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، بڵاویکردەوە کە بڕیاری ئێران بۆ بەشدارینەکردن لە دانوستانەکان تاوەکو ئێستا نەگۆڕاوە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە: "بڕیاری ئێران بۆ بەشدارینەکردن لە دانوستانەکان تاوەکو ئێستا نەگۆڕاوە و بەشداریکردنی بەندە بە بەدیهاتنی چەند مەرجێکی دیاریکراوەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "گەمارۆی دەریایی ڕێگرێکی سەرەکییە لەبەردەم دانوستانەکان و ئەمەش بە ناوەندگیرە پاکستانییەکە ڕاگەیەندراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "نامە ئاڵوگۆڕکراوەکان چەندین داواکاریی زیادە لە پێویستی ئەمریکای تێدایە کە ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دانوستانەکانی داهاتوو نیشان نادەن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "تاران پێی وایە تا ئەو کاتەی واشنتن بە لێکدانەوەی هەڵە مامەڵە بکات، دانوستانەکان تەنها کات بەفیڕۆدانن".