بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند کە ئاگربەست ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو بە کاتی واشنتن کۆتایی دێت.
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری ترامپەوە گواستییەوە: "ئاگربەست ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو بە کاتی واشنتن کۆتایی دێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "زۆر بەدوور دەزانرێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکرێتەوە ئەگەر پێش کۆتایی هاتنی نەگەینە ڕێککەوتن".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی کۆتایی واژۆ دەکرێت، و پەلە ناکەم لە بەستنی ڕێککەوتنێکی خراپ و کاتمان زۆرە".


