بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری دا بەستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکەدا، کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، بەستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخست، ئەوەش بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی (نیساب)".
