بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکارییەکانی باری کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەردەوامی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "بەیانی سێشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و لە کاتی ڕۆژدا بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارینی نمە بارانی کەم لە ناوچەکانی باکوور و بارانی خوڕ لە ناوچەکانی باشوور و بەشە ڕۆژهەڵاتییەکانی ناوچەی ناوەڕاست، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لەوەی کە لە ڕۆژی پێشتر لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆمارکراون، مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی بارانباریندا دەبێتە (5-7) کم".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی 18، دهۆک 19، هەولێر 20، نەینەوا 23، کەرکوک و ئەنبار 24، سەڵاحەدین و دیالە 26، کەربەلای پیرۆز 27، بەغدا و واست 28، نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و زیقار و بابل 29، میسان و بەسڕە 30، وە موسەنا 32".

هەروەها هاتووە: "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، و هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی کەم تا مامناوەند لە ناوچەی باکوور و پاشان لە شەودا کەشوهەوا باش دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن و لە ناوچەی باکوور جێگیر دەبن".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "باری کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما کەمێک لە سەرتاسەری وڵات بەراورد بە ڕۆژی پێشتر بەرز دەبنەوە".

ڕاگەیەندراوەکە ڕوونی کردووەتەوە: "ڕۆژی هەینی داهاتوو کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەرز دەبنەوە".