بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، جەختی کردەوە کە جەنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

پزیشکیان وتی: "متمانە نەکردن بە دوژمن و وریایی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا پرسێکی بنەڕەتییە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت"، ئاماژەی بەوەش کرد "جەنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە و لەگەڵ خۆڕاگری بەرامبەر هەڕەشەکان، دەبێت سوود لە هەموو ڕێگەیەکی ژیرانە و دیپلۆماسی وەربگیرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان".