بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە"عەدنان فیحان" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لە هەوڵەکان کردەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران بە مەبەستی پابەندکردنی حکومەت بە دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر تەواوی ئەو توێژانەی یاساکە دەیانگرێتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و گۆڕینی ئەم مافە بۆ واقیعێکی بەرجەستە،بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی "فەیحان"کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارێکیدا لەگەڵ نەقیبی مامۆستایان پشتیوانی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای نەقابی مامۆستایان دەربڕی و ڕێنماییکرد کە وۆرک شۆپی هاوبەش لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییەکان ئەنجام بدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کردەیی بۆ کێشەکانی دەستەی پەروەردەیی و بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی و باشترکردنی ژینگەی فێربوون.



