بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە "هەیبەت حەلبووسی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لە ڕەتکردنەوەی ناونانی یاسای (خزمەتی ئاڵا) بە سەربازیی زۆرەملێ کردەوە و ڕایگەیاند کە نامانەوێت کۆمەڵگە بە سەربازی بکرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، لە زاری حەلبووسییەوە بڵاوی کردەوە: نامانەوێت کۆمەڵگە بە سەربازی بکرێت، بەڵکو دەمانەوێت گەنجان هەست بە ئینتیما بۆ نیشتمانەکەیان بکەن.

ئاماژەی بەوە کردوە : کە ئەم یاسایە ناوی یاسای (خزمەتی ئاڵا)یە و ئێمە ڕەتی دەکەینەوە ناوی بنرێت (سەربازیی زۆرەملێ ).