بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ڕایگەیاند کە لە بارودۆخی ئێستادا هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ئەنجامدانی دانوستانی بەرهەمدار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدی ناکرێت.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە:
ئەو هەواڵە ئەمریکییانەی باس لە خولی دووەمی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد دەکەن، تەنها "یارییەکی ڕاگەیاندنە" بۆ فشارخستنە سەر ئێران، و زیادەڕەویکردنی واشنتن لە داواکارییەکانیدا، گەمارۆی دەریایی و زمانی هەڕەشە، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتنی دانوستانەکان.
ئاژانسەکە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە:لە ژێر ئەم بارودۆخەی ئێستادا، وا دەرناکەوێت هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دانوستانی بەرهەمدار لە ئارادا بێت.
