بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترامپ،سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئامادە کراوە.

"ترامپ"لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زۆر گەشبینم سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران،هەروەها جەختی کردەوە کە: چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بووەتە کارێکی ئامادە.

لە لایەکی ترەوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان بڵاوی کردەوە کە:

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامداوە و تێیدا باسیان لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە.

شەریف، پزیشکیانی ئاگادار کردووەتەوە لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان، لەوانە سەرکردەکانی عەرەبستانی سعوودی، قەتەر و تورکیا.