بەدواداچوون ـ INA
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی کردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەكەین.
گۆتێرێس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێشوازی لە بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەین، و ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ لە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دادەنێین."
پێشتر و هەر ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: هاتوچۆی تەواوەتی بۆ هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کراوەیە.