بەدواداچوون ـ INA

نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی بە ڕێژەی نزیکەی 10% دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران کردنەوەی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند.

نرخەکان بەو ڕێژەیە دابەزین دوای ئەوەی تاران ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە تەواوەتی بەڕووی هاتوچۆدا کراوەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە هاتوچۆی تەواوەتی بۆ هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کراوەیە.

عێراقچی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "هاوتەریب لەگەڵ ئاگربەست لە لوبنان، هاتوچۆی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە تەواوەتی بەردەستە."

هەروەها وتی: "تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوەوە دەبێت کە پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە."

عێراقچی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد: "گەرووی هورمز بە کراوەیی دەمێنێتەوە بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە لە ئاگربەستەکە ماوە."