بەدواداچوون ـ INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بە تەواوەتی بە کارایی دەمێنێتەوە.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گەمارۆ دەریاییەکە بە تەواوەتی بە کارایی دەمێنێتەوە، و کاریگەرییەکەی بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی ڕێککەوتنەکەمان بە ڕێژەی 100% جێبەجێ دەکرێت."

هەروەها وتی: "پێویستە ئەم ڕێکارە بە خێراییەکی زۆر بەڕێوەبچێت، چونکە زۆربەی خاڵەکان پێشتر دانوستانیان لەسەرکراوە."