نێودەوڵەتی – INA

میدیاکانی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە قەوارەی ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە: "هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل) شارۆچکەکانی بۆرج قەلاویە، بۆرج شەمالی و کەفردونینیان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج."

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە لوبنان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕاگەیاندبوو.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردەوە: "ئێستا گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا."