بەدواداچوون – INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەگەری ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی شێوازی ڕێککەوتنی کۆتایی، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران ڕازی بووە لەسەر ئەوەی نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات باسی لە دۆسیەی ئاگربەست لە لوبنان کرد.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە حەوشەی کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران توندوتۆڵە و ئەنجامی نایاب و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە, ڕوونیشیکردەوە کە ئەم گوشارانە وایان لە تاران کردووە ئارەزووی واژۆکردنی ڕێککەوتن بکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیدارەی ئەمریکا لە ئێستادا بە نەرمی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات بۆ ڕەخساندنی کەشێکی دیپلۆماسی.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: ئێران ڕازی بووە دەستبەرداری خولیاکانی بێت بۆ خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی، جەختیشی کردەوە کە دەرفەتێکی باش هەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک کە ڕێگری لە تاران بکات بە شێوەیەکی بنەڕەتی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها وتی: لە ئەگەری نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئاگربەستەکە درێژ دەکەینەوە.

سەبارەت بە جوڵە دیپلۆماسییەکان لە ناوچەکەدا، ترەمپ گەشبینی خۆی بە سەرکەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕاگەیاند و وتی: پێمان وایە حیزبوڵڵا ڕێز لە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەگرێت