بەدواداچوون - INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە لەسەر ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا گفتوگۆی نایابم لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دا.

وتیشی: هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەست بۆ ماوەی دە ڕۆژ، کە لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات، ئەوەش بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

جەختیشی کردەوە کە هەردوو وڵات ڕۆژی سێشەممە، بۆ یەکەمجار لە دوای ٣٤ ساڵ لێرە لە واشنتنی پایتەخت، بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە کۆبوونەوە.

هەروەها وتی: ڕێنماییم داوە بە جەی دی فانس، جێگری سەرۆک و ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە، لەگەڵ دان ڕازین کین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش، بۆ کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، ڕوونیشیکردەوە: من شەرەفی چارەسەرکردنی نۆ جەنگم لە جیهاندا هەبووە، ئەمەش دەبێتە دەیەمین جەنگ، با کار بکەین بۆ ئەنجامدانی