بەغدا - INA

وەزارەتی داد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لە هەوڵی هەڵاتنی دوو زیندانی دەکرد لە زیندانی ناوەندیی ناسریە (ئەلحووت).

فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی سەر بە وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوووە ڕایگەیاند: فەرمانگەکە ڕاستی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەربارەی شکستپێهێنانی هەوڵێکی هەڵاتنی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ناسریە (ئەلحووت) بڵاویانکردووەتەوە، و ئەو زانیارییانەی تێیدا هاتوون دوورن لە ڕاستییەوە.

وەزارەت جەختی کردەوە کە ئیدارەی زیندانەکە بەپێی ڕێکاری ئەمنیی توند و پێوەری بەرز کار دەکات، کە کۆنتڕۆڵی تەواو و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی دەستەبەر دەکات.

داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد ورد بن لە گواستنەوەی هەواڵەکان و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، هەروەها خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست و بێ بنەما