بەدواداچوون - INA

میدیاکان بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جوزێف عەونی سەرۆکی لوبنانی ئاگادار کردووەتەوە لە ئاگربەست لەلایەن داگیرکەری ئیسرائیلەوە لە ماوەی چەند چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا.

میدیاکان لە سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنانەوە گواستیانەوە: ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەون ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندووە کە داگیرکەری ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تەقە لە لوبنان ڕادەگرێت.

هاوکات، ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی لوبنان بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جوزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ئەنجامدراوە، تێیدا عەون سوپاسی خۆی بۆ هەوڵەکانی ترەمپ دووپات کردەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان و دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری بە شێوەیەکی هەمیشەیی، وەک سەرەتایەک بۆ بەدیهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، عەون داوای لە ترەمپ کردووە بەردەوام بێت لەم هەوڵانە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە زووترین کاتدا، ترەمپیش لە بەرامبەردا جەختی لە پابەندبوونی خۆی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەی لوبنان بۆ ئاگربەست لە زووترین کاتدا