بەغدا - INA

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە لە گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد، کە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە: لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا، بەتایبەتی پێشهاتی سیاسی و ئەمنی، تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەک کە سەروەرییەکەی بپارێزێت و دەستکەوتەکانی گەل بپارێزێت"، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکاندا.

لای خۆیەوە فالح فەیاز بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدان و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان دووپاتکردەوە، ئاماژەیکرد بە گرنگی کاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی