بەغدا – INA
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی ڕاگەیاند کە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بەڕێوەبچێت.
فراکسیۆنەکە لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا هاتووه بایکۆتکردنی فەرمی خۆی بۆ کۆبوونەوەی بڕیارلێدراوی رۆژی پێنجشەممە (16ی نیسان) ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە "ئەم بڕیارە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە سیاسەتی ژوورە داخراوەکان."
ئەوەشی خستەڕوو کە "بایکۆتکردنی دانیشتنەکە لە چوارچێوەی هەڵوێستی پێشووی فراکسیۆنەکەدایە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید،" و جەختیشی کردەوە کە "دەرکردنی بڕیاری چارەنووسساز سەبارەت بە داهاتووی کەرکووک بەبێ ڕەچاوکردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی نوێنەرەکانی، زیانی گەورە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و دەستکەوتە نیشتمانییەکان دەگەیەنێت."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەدەستهێنانی پۆستەکان لە کارە لەپێشینەکان نییە ئەگەر لەسەر حیسابی بێدەنگبوون یان سازشکردن بێت لەسەر بنەما نەگۆڕەکان."


