هەولێر - INA
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2026/4/15، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و ڕێگه بۆ كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و بهديهاتنى ئاشتى خۆش بكات.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵیان گێڕاوە و پشتگیریيان له عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.
پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تیايدا جەخت لە گرنگی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرايه‌وه.
له ديدارهكهدا يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو.



