بەدواداچوون - INA
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، قەوارەی (ئیسرائیل) تاوتوێی ئاگربەستێکی کورتخایەن لە لوبنان دەکات.
ڕۆژنامەکە لە زاری سێ بەرپرسی قەوارەکەوە گواستوویەتییەوە کە "(ئیسرائیل) تاوتوێی ئاگربەستێکی کورتخایەن لە لوبنان دەکات"، ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی جەنگ دژی حزبوڵا".
ئەو بەرپرسانە ئەوەشیان خستۆتەڕوو: کە "حکومەتی قەوارەکە تا ئێستا بە ڕەسمی واژۆی لەسەر ئاگربەستەکە نەکردووە، و هێشتا گفتوگۆکان لەو بارەیەوە یەکلا نەکراونەتەوە".
یەکێک لە بەرپرسەکان ڕایگەیاندووە: "دوور نییە ئەنجومەنی وەزاریی کاروباری ئەمنی لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆیدا تاوتوێی ئەم بابەتە بکات".


