بەغدا – INA
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هەوڵی وڵاتە زلهێزەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ کەشی جەنگ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد."
له رگهیندراوهكه ئاماژه بهوهیش كراوه كه: "لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا، هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەردەوامیی دەستدرێژییەکان بۆ سەر لوبنان ئەنجامدرا."
سودانی جەختی کردەوە لەسەر "پێویستیی ئەوەی وڵاتە زلهێزەکان زۆرترین هەوڵ بدەن بۆ سنووردارکردنی پەرەسەندنەکان و دوورکەوتنەوە لە گەڕانەوە بۆ کەشی جەنگ، ئەوەش لە ڕێگەی پەنابردن بۆ گفتوگۆ و هێورکردنەوە، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی هەلەکانی سەقامگیری و ئاسایش لە سەرتاسەری ناوچەکەدا."


