یاریگا – شەوە ناخۆشەکانی مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵد ترافۆرد بەردەوامن و دوای شکستی 2-1 بەرامبەر لیدز یونایتد، ئێستا هەموو باس و خواسێک لەسەر ئەو کارتە سوورە سەیرەیە کە رووبەڕووی لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکار بووەوە. rووداوە سەیرەکە؛ قژ کێشان! لە خولەکی 56ـی یارییەکەدا، مارتینێز لە کێبڕکێیەکدا لەگەڵ دۆمینیک کالڤێرت لوینی هێرشبەری لیدز، دەستی بۆ قژی یاریزانەکە برد. …