یاریگا – ئەمڕۆ سێشەممە، جارێکی دیکە جیهانی تۆپی پێ و هاندەرانی ئەرجەنتین چاویان بڕیوەتە هۆڵەکانی دادگا لە شاری سان ئیسیدرۆ، کە تێیدا دادگاییکردنی حەوت ئەندامی تیمی پزیشکیی دیێگۆ مارادۆنا دەستیپێکردەوە. رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دووبارە دەستەی پزیشکی ماڕادۆنا دادگایی دەکرێن، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی رابردوو دادگایی یەکەم بەهۆی سەرپێچییەکی یاسایی دادوەرێکەوە هەڵوەشایەوە. New trial over soccer legend …