بەغدا- INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمەڵێک ڕێکاری ناوازەی بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابیانی قوتابخانە عێراقییەکان لە ئێران پەسەند کرد.

وەزارەتی پەروەردە، لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا هاتووە: "بە پشتبەستن بە بڕیاری دەستەی ڕاوێژکاری لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیدا، بڕیاردرا بە هەژمارکردنی نمرەی وەرزی یەکەم و نیوەی ساڵ وەک نمرەی سەعی ساڵانە تەنها بۆ قوتابیانی قوتابخانە عێراقییەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاساییەی تێیدا تێپەڕ دەبن."

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە جەختی کردەوە کە "ئەم بڕیارە وەک دووپاتکردنەوەی پەرۆشی وەزارەت دێت بۆ پشتگیریکردنی قوتابیانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات و گەرەنتی بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندنیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک، جگە لە سووککردنی بارگرانی خوێندن بە شێوەیەک کە لەگەڵ تەحەددییەکانی ئێستادا بگونجێت."