بەغدا – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، شێخ هومام حەموودی، ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئەنیل بۆرا ئینیان، جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هەرێمی کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزێت و بەرپەرچی پلانە فراوانخوازییەکانی نەتانیاهۆ بداتەوە. هەروەها جەختیشی کردەوە کە عێراق سوورە لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان.

لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا هاتووه‌: "شێخ هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، پێشوازی لە ئەنیل بۆرا ئینیان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کرد و تێیدا پەرەسەندنەکانی ململانێی ناوچەکە، دیدگای هەردوو وڵات بۆ سەقامگیری، و دەرفەتەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی و سیاسی تاوتوێ کران."

شێخ حەموودی لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە "پێویستیی بەکارهێنانی قورسایی و پێگەی ئەنقەرە لە ناوچەکەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دڕندەیی زایۆنیستەکان" کردەوە، و داوای "دۆزینەوەی هاوپەیمانییەکی هەرێمی کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە پلانە فراوانخوازییەکانی هێتلەری ناوچەکە (نەتانیاهۆ)."

شێخ حه‌موودی: "عێراق پەرۆشی هێورکردنەوەی دۆخەکەیە و کار دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر لێکەوتەیەک کە بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دروست بووبێت،" هاوکات ستایشی پتەویی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیای کرد.

لە کۆتاییدا جەختی لە "پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی نەوت و بازرگانی، بەتایبەت لە سایەی تەحەددییەکانی ئێستادا، هەروەها لە بواری ژێرخانی پڕۆژەکانی ئاو و بوارەکانی دیکەدا."