بەغدا - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی دادوەری لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، سەردانی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی کرد."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش كراوه‌ كه‌: "دادوەر زێدان پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە." هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "لە پەراوێزی دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ سەرۆک کۆمار پرسی گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێ کرد."

لە هەمان چوارچێوەدا، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و چەسپاندنی سەروەریی یاسا کردەوە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەری.

سەرۆکایەتی کۆمار لە راگه‌یندراوێكدا ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی جەختی لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی دادوەری و چەسپاندنی سەروەریی یاسا کردەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پێویستە کارەکانی دامەزراوە دادوەرییەکان پەرەیان پێ بدرێت و ئاستی ئەدایان بەرز بکرێتەوە بەجۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت."

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە کە "سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری دەکات"، و جەختیشی لە "پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دەسەڵاتەکان کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی یاسا بە دادپەروەری و شەفافیەت."