بەغدا – INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە شاڵاوەکانی ئەنفال یەکێکن لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆساید لە مێژووی هاوچەرخدا.
ئامێدی لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ، ڕایگەیاند: "لە سی و هەشتەمین ساڵیادی شاڵاوە ناوزڕاوەکانی ئەنفالدا کە ڕژێمی دیکتاتۆر لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەنجامی دان و تێیدا زیاتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ژن و پیر لە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان بوونە قوربانی، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدە نەمرەکان دەکەینەوە و سڵاو بۆ خێزان و کەسوکارە خۆڕاگرەکانیان دەنێرین."
سهرۆك كۆمارئاماژەی بەوەش کرد: "شاڵاوەکانی ئەنفال بە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆساید لە مێژووی هاوچەرخدا دادەنرێن کە تا ئێستاش شوێنەوارە ئازانبەخشەکانی لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا ماونەتەوە."
لە یادی ئەم کارەساتەدا، ئامێدی داوای لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد: "هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ گەڕان بەدوای ڕووفاتی شەهیدان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا و گەڕاندنەوەیان بۆ لای کەسوکاریان، هەروەها دابینکردنی چاودێری زیاتر بۆ برینداران و ئەو کەسانەی بەهۆی کاریگەریی چەکە قەدەغەکراوە نێودەوڵەتییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان لەو زیانە مرۆیی و ماددییانەی لێیان کەوتووە، و جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەنفالی وەک تاوانی جینۆساید و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ناساند."
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر: "گرنگی بەهێزکردنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق، پاراستنی دەستکەوتە بەدیهاتوەکان، و پارێزگاریکردن لە سیستەمی دیموکراسی بۆ وەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر کە دادپەروەری، ئاشتی و خۆشگوزەرانی تێدا باڵادەست بێت."
