بەغدا – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی بارینی بارانی هەورەتریشقەداری بە گوڕی مامناوەند کرد لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە.

دەستەی کەشناسی لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووە: "بەیانی چوارشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بەوەی لە ڕۆژی پێشتردا تۆمار کراوە."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەش كراوه‌ كه‌، کە پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن:

دهۆک ١٨، هەولێر و سلێمانی ١٩، نەینەوا ٢١، کەرکوک ٢٣، سەڵاحەدین ٢٦، ئەنبار ٢٧، دیالە و واسیت ٢٨، بەغدا ٢٩، نەجەف و کەربەلا و بابل و دیوانییە و موسەنا ٣٠، میسان و زیقار ٣١، بەسرا ٣٣.

هەروەها هاتووە: "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، و لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە لە پلەکانی ڕۆژی پێشتر و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە."

دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد: "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، لە شەودا لە بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ هەبوونی هەلی بارینی لێزمەبارانی هەورەتریشقەداری سوک بۆ مامناوەند، و پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرز دەبنەوە."

لە کۆتاییدا هاتووە: "ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی لێزمەبارانی هەورەتریشقەداری سوک بۆ مامناوەند کە لە هەندێک شوێنی جیاجیادا بە خوڕ دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە لە پلەکانی پێشتر و لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە."