هەمەڕەنگ – INA

کۆمپانیای هواوی خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە ڕکابەرێکی بەهێز لە جیهانی ئامێرە زیرەکە گوازراوەکاندا.

مۆبایلی Enjoy 90m Plus خاوەن دیزاینێکی شیک و قەبارەیەکی بەرگرییکارە لە بەرامبەر ئاو و تۆز بەپێی ستانداردەکانی IP64. ڕەهەندەکانی بریتیین لە (١٦٦.١/٧٦.٦/٨.٣) ملم و کێشەکەی ٢١٢ گرامە، هەروەها جەستەی مۆبایلەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەرگەی سەختترین زەبر و بەرکەوتن بگرێت.

شاشەکەی لە جۆری IPS LCDـە بە قەبارەی ٦.٦٧ ئینج و بە ڕوونی (٧٢٠/١٦٤٠) پێکسڵ، تێکرای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتزە و چڕی پێکسڵەکانی نزیکەی ٢٦٤ پێکسڵە لە هەر ئینجێکدا. شاشەکە بە چینی شووشەی Aluminosilicate پارێزراوە بۆ بەرگرییکردن لە بەرکەوتن و ڕوشان.

ئامێرەکە بە سیستەمی HarmonyOS 6.0 و پڕۆسێسەری Kirin 8000 کاردەکات، لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G610 MP4. ڕامی مۆبایلەکە ٨ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆییەکەی ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت دەبێت.

کامێرای سەرەکییەکەی بە ڕوونی ٥٠ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە بە خێرایی ٣٠ فرەیم لە چرکەیەکدا، کامێرای پێشەوەشی بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵە.

هواوی پشتگیری دوو سیمی بۆ مۆبایلەکە دابین کردووە، لەگەڵ دەرچەی USB Type-C 2.0 و تەکنەلۆژیای Bluetooth 6.0 بۆ پەیوەستبوون بە ئامێرەکانی تر، هەروەها هەستەوەرێکی پەنجەمۆر و پاترییەکی گەورە بە توانستی ٦٦٢٠ میلی ئەمپێر کە لەگەڵ بارگاوییکەرەوەیەکی خێرا بە هێزی ٤٠ وات کاردەکات.

سەرچاوە: ئاژانسەکان