نێودەوڵەتی – INA
وەزیری نەوتی ئێران، موحسین پاک نەژاد، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بەشێک لە داهاتی فرۆشی نەوت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی کەرتی پیشەسازی تەرخان دەکرێت.
پاک نەژاد وتی: "حکومەتی ئێران بڕیاری داوە بەشێک لە داهاتی فرۆشی نەوت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی کەرتی پیشەسازی تەرخان بکات."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "فرۆشی نەوتی ئێران لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا جێگەی ڕەزامەندی بووە، و بەشێکی ئەو داهاتە بۆ نۆژەنکردنەوە و دووبارە بونیادنانەوەی کەرتی پیشەسازی تەرخان دەکرێت."



