بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی، ئارسینۆ دۆمینگێز، جەختی کردەوە کە هیچ وڵاتێک مافی نییە گەرووی هورمز بە ڕووی هاتوچۆی دەریاییدا دابخات.
دۆمینگێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هیچ دەوڵەتێک مافی نییە ڕێگری لە مافی تێپەڕبوونی وشکانی یان ئازادیی کەشتیوانی بکات لە گەرووە نێودەوڵەتییەکاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "خەریکی گفتوگۆین لەگەڵ ئێران و عومان بۆ گواستنەوەی کارمەندانی ئەو کەشتییانەی لە گەرووەکەدا گیریان خواردووە".
