بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، جەختی کردەوە کە کەشتیگەلی دەریایی ئێران لە بنکی دەریاکەدایە و بەتەواوی تێکشکێنراوە.

ترامپ ڕایگەیاند: "کەشتیگەلی دەریایی ئێران لە بنکی دەریاکەدایە و بەتەواوی تێکشکێنراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوەی لە ئێراندا نەمانکردووەتە ئامانج، تەنیا ژمارەیەکی کەمە لەوەی کە پێی دەڵێن کەشتییە هێرشبەرە خێراکان، چونکە ئێمە وەک هەڕەشەیەکی ئەوتۆ هەژمارمان نەکردوون".

جەختیشی کردەوە کە "ئەگەر هەر کام لە کەشتییە هێرشبەرە خێراکانی ئێران لەو گەمارۆیەی سەپاندوومانە نزیک ببنەوە، دەستبەجێ لەناودەبرێن".

لەلایەکی تەرەوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیت هیگسێت، ڕوونیکردەوە کە "ڕەنگە ئێرانییەکان دەست بە تەقەکردن بکەن، بەڵام ئەمە کارێکی ژیرانە نابێت".

ئاماژەی بەوەش کرد "ئێران ناتوانێت تواناکانی سەرلەنوێ بنیاد بنێتەوە"، و ڕوونیکردەوە کە "سەرۆک ترامپ توانای هەیە تواناکانیان ئیفلیج بکات، بەڵام ئەو بەزەیی هەڵبژارد".