بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غەیت، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار، هاوکات جەختی لە پەرۆشی کۆمکاری عەرەبی کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هاوکارییە نزیکەکان لەگەڵ عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پیرۆزبایی لەلایەن ئەمینداری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی ئەحمەد ئەبو غەیتەوە پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، ئەبو غەیت جەختی کردەوە لە پەرۆشی کۆمکاری عەرەبی بۆ "بەردەوامبوونی هاوکارییە نزیکەکان لەگەڵ عێراق لە هەموو ئەو بوارانەی کە دەبنە هۆی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەدیات و بارودۆخە هەنووکەییانەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، هەروەها لە بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کارکردنی بۆ خزمەتکردنی پرسە عەرەبییەکان".