بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، جەختی کردەوە کە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا کاری پێ دەکرێت و بەردەوامە.

شەریف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئاگربەستەکە تا ئێستا بەردەوامە، و کار دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە لە کاتی دانوستانەکاندا دەرکەوتوون".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "فەرماندەی سوپای پاکستان گەورەترین دەوری هەبووە لە گەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران".