بەغدا – INA – محەمەد تالبی

ئەمڕۆ دووشەممە ، وەزارەتی نەوت، ڕایگەیاند کە ڕاکێشانی بۆری غاز بۆ ماڵان یەکێکە لە پڕۆژە پێشنیارکراوەکان، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەکە پێویستی بە پارەیەکی زۆر و ماوەیەکی زەمەنی هەیە بۆ جێبەجێکردن.

وتەبێژی وەزارەت، ساحیب بەزوون، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ڕاکێشانی بۆری غاز بۆ کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و خانوووبەرەکان پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە و پێویستی بە پارەیەکی زۆر و کاتێکی پێویست هەیە بۆ جێبەجێکردن،" جەختیشی کردەوە کە "جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆر کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە بەفیڕۆدانی ئەم ماددە گرنگە."

ئەوەشی خستە ڕوو، "پڕۆژەکانی ڕاکێشانی بۆری غاز لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکان، لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتن، چونکە گرنگییەکی زۆریان لە گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆر پارە هەیە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "وەزارەت لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم بابەتە هەیە، بەڵام پێویستی بە دابینکردنی بودجەی پێویست هەیە بۆ دەستپێکردنی."