بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەركردنی دوو گەشتیاری بیانی كە لە دەروازەی سنووریی شەلامچەدا مادەی هۆشبەریان پێبوو ڕاگەیاند.

عەلا قەیسی وتەبێژی دەستەكە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : دەستەی دەروازەی سنووری شەلامچە دوو گەشتیارێكی بیانی دەستگیركرد كە دوو هەزار و 700 حەبی ترامادۆڵیان پێبوو، كە لەناو تەختەی داردا شاردرابووەوە كە بۆ قاچاخچێتی ئامادەكرابوو.

ئاماژەی بەوەشكرد : دەستبەسەرداگرتنەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی گومرگی و بەشی ماددە هۆشبەرەكانەوە بە هاوكاری بەشی تەكنیكی ئەنجامدراوە.

ووتیشی : ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ئامادەكرا، و تۆمەتباران لەگەڵ ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیرا، بۆ بنكەی پۆلیسی گومرگی شەلامچە بۆ ڕێوشوێنی یاسایی گواستراونەتەوە.