بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر قەزای سور لە باشووری لوبنان، پێنج كەس شەهید بوون كە سێ ژن و 25 كەسی دیكەش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نیشتمانیی لوبنان، ناوەندی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی گشتی ڕایگەیاندووە : كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل شارۆچكەی قانای سەر بە قەزای سور كردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج كەس شەهیدبوون لەدەستدا كە سێیان ژنن و 25 كەسی دیكەش برینداربوون.


