بەغدا - نەسار الحج

ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕایگەیاند : لە كاتی بەرزبوونەوەی ئەم دواییەدا كاریگەری بازرگانی لەسەر نەبووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، هاتوچۆی بارهەڵگرەكان بە ڕێژەیەكی ئاسایی و بەردەوام بەردەوامە.

سەرۆكی دەستەكە فەریق عومەر وائیلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لەماوەی هەڵكشانی ئەم دواییەدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە لەگەڵ ئێران كاریگەری لەسەر نەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاتووچۆی بارهەڵگرەكان بە ڕێژەی ئاسایی بەردەوامە.

ڕوونیشیكردەوە : هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە چەند دەروازەیەكی سنووریدا بە جێگیری ماوەتەوە، دەروازەی مەندەلی ڕۆژانە لەنێوان 250 بۆ 300 بارهەڵگر تۆماركراوە، لەكاتێكدا ڕێژەكە لە دەروازەی شەیب لە نێوان 200 بۆ 250 بارهەڵگردایە، هەروەها لە دەروازەی مونزڕییە لە نێوان 250 بۆ 300 بارهەڵگردایە.

ئاماژەی بەوەشكرد : دەروازەی سنووری شەلامچە ڕۆژانە لەنێوان 350 بۆ 400 بارهەڵگر هاتنە ژوورەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لەكاتێكدا دەروازەی زوڕباتیە زیادبوونی بەرچاوی تۆماركردووە، ڕۆژانە گەیشتووەتە نزیكەی 400 بارهەڵگر.

سەبارەت بە هاتوچۆی سەرنشینەكان وائیلی ڕایگەیاند : كە هەموو دەروازە سنوورییەكان شایەتی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی گەشتیاران بوون دوای سەقامگیربوونی دۆخی ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانی مەیدانی ئەنجامدراوە بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكارەكان و دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی هاتوچۆ بە ئاسانی، ئەمە جگە لەوەی پشتگیری لە ستافی دەروازە سنوورییەكان كراوە، كە لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵێكی بەرچاویان خستۆتەگەڕ.

دووپاتیشی كردەوە : كە ئەم هەوڵانە بەڕوونی بەشدارییان لە سەقامگیری نرخەكاندا كردووە و دڵنیایی داوە لە بەردەوامی ڕۆیشتنی كەلوپەل و كاڵاكان بۆ بازاڕەكانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەكە ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، چ عێراقی و چ بیانییەكان، لە ئەنجامی داخستنی ئاسمانی، و دڵنیای كردووەتەوە كە بە سەلامەتی گەڕانەوەیان بۆ وڵات و گەشتەكەیان بۆ وڵاتەكانی خۆیان.