بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە كوتلەی مونتەسیڕون لە پەرلەمان داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد كە ئامادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بن بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی لە وڵاتەكەدا.
سەرۆكی كوتلەی مونتەسیڕون فالح خەزعەلی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە باڵەخانەی پەرلەمان بەڕێوەچوو، بە بەشداریی ئەندامانی كوتلەكەی و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی 252 ئەندامی پەرلەمان، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەستیپێكردووە، داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد بەشداری دانیشتنەكە بكەن بۆ كۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییەی كە بە درێژایی ڕابردوو بەردەوام بووە.
خەزعەلی ئاماژەی بەوەشكرد : كوتلەی مونتەسیڕون بەشداری دانیشتنەكەی كرد، و دوای كاندیدكردنیش، دەرفەتی فراوان بۆ كوتلە سیاسییەكان دەبێت بۆ ئەوەی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران دیاریبكەن، جەختیشیكردەوە بەرژەوەندی گەلی عێراق هێشتا چاوەڕێی حكومەتێكی تەواو دەسەڵاتدارە كە دەسەڵاتی فراوانی هەبێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان، و هیوادارین لە خولی دووەمدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەردەوام بین.


