بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی ئێران ڕایانگەیاند كە كەشتییەكی تێكشكێنەری ئەمریكی جموجۆڵەكانی ڕاگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ڕایگەیاندووە : كە بەهۆی وەڵامدانەوەی توندی هێزەكانی ئێران و هۆشدارییەكانی شاندی ئێرانی لە پاكستان، كەشتییە تێكدەرە ئەمریكییەكە لە جوڵە وەستاوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئێران نێوەندگیری پاكستانی ئاگاداركردووەتەوە كە ئەگەر فڕۆكە تێكدەرە ئەمریكییەكە بەردەوام بێت لە جموجۆڵەكانی، ئەوا لە ماوەی 30 خولەكدا دەكرێتە ئامانج.
پێشتریش ڕۆژی شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كردنەوە و پاككردنەوەی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند.
ترەمپ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێستا دەستمان بە پرۆسەی كردنەوە و پاككردنەوەی گەرووی هورمز كردووە.

