بەدواداچوون – INA

بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان (حزبوڵڵا)، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە ژێرخانی سەر بە سوپای دوژمنی ئیسرائیلی و ژمارەیەک نیشتەجێبوویان بە شەپۆلی مووشەکی بۆردومان کردووە.

حزبوڵڵا لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، و وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن دوژمنەوە و هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر گوندەکانی باشوور، و دوای ئەوەی بەرگری پابەندی ئاگربەست بوو و دوژمن پابەند نەبوو، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ١٤:٥٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٠-٠٤-٢٠٢٦، ژێرخانی سەر بە سوپای دوژمنی ئیسرائیلییان لە نیشتەجێبووی 'کەرمیێل' بە شەپۆلێکی مووشەکی کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وەڵامدانەوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ڕادەوەستێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان ڕایگەیاند: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ١٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، هەردوو نیشتەجێبووی 'مەتەڵە' و 'مسکاف عام'یان بە چەندین مووشەک کردە ئامانج.

دووپاتیشی کردەوە کە ئەم وەڵامدانەوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ڕادەوەستێت."

لەسەر هەمان ئاست، بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان ڕایگەیاند: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، کۆبوونەوەیەکی سەربازانی سوپای دوژمنی ئیسرائیلییان بە پۆلێک لە درۆنی خۆکوژ پێکاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وەڵامدانەوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ڕادەوەستێت